ئیداەری خۆسەری باکووری سووریا: ئیدعاکانی دیمەشق ڕەت دەکەینەوە/ زامنی سەروەریی خاکی سووریا بووین

بەشی سووریا- پاش ئەوەی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا نامەیێکی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نووسی و لە نامەکەدا ئیدعای کردبوو سوپای سووریای دیموکرات کار بۆ پارچەکردنی خاکی سووریا دەکات ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیانێکی فەرمیدا سەرلەبەری ئیدعاکانی دیمەشقی ڕەت کردەوە و جەختی کردە سەر پێبەندبوونیان بە سەروەریی خاکی سووریا.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کە باڵی سیاسیی سوپای سووریای دیموکراتە لە بەیاننامەیێکدا وەڵامی دەوڵەتی ناوەندیی سووریای داوەتەوە کە لە نامەیێکدا بۆ یوئێن ئیدعای کردبوو کوردەکانی باکووری سووریا خاکی ئەو وڵاتەیان پارچە کردووە و لە وەڵامی ئەو ئیدعایەی دیمەشقدا ڕایگەیاند: سەرلەبەری ئیدعاکانی دیمەشق لەبارەی سوپای سووریای دیموکراتەوە ڕەت دەکەینەوە. سوپای سووریای دیموکرات هەوڵی پێشێل کردنی سەروەریی خاکی سووریای نەداوە بە پێچەوانەوە هەمیشە پارێزگاریی لە سەروەریی خاکی سووریا کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتدا ئەوەش زیاد کراوە کە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا هەمیشە پێبەند بووە بە پارێزگاری کردن لە سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە و هەر بەو بۆنەیەشەوە دامەزراوە حکومییەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە ئاسایشی تەواودان.

بەیاننامەکە ئەوەشی نووسیوە کە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و سەرۆک عەشیرەتەکانی ئەو ناوچەیە چەندین جار بە فەرمی داوایان لە دەوڵەتی ناوەندی کردووە پێکەوە دانیشن و لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە دانوستاندن بکەن بەڵام بەداخەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت دەوڵەتی ناوەند وەڵامی داواکارییەکەی نەداونەتەوە.

نامەکەی دیمەشق بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەروبەندی کۆبوونەوەی لووتکەی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیا و تورکیا نێردراوە و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەو بارەیەوە دەڵێت: سووریا مەبەستیەتی بەم نامەیە لەم کاتەدا دەوڵەتی تورکیا ڕازی بکات و زەمینە بۆ گفتوگۆی نوێ لەگەڵ ئەنقەرە فەراهەم بکات.

News Code 86373

Your Comment

You are replying to: .
captcha