تورکیا به‌شداریی په‌یه‌ده‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان قبووڵ ناکات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تورکیا به‌شداریی پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له‌ کۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان قبووڵ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و سێرگه‌ی لاڤرۆڤ هاوتا ئێرانی و روسییه‌که‌ی له‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا له ‌شاری ئه‌نتاڵیای توركیا ڕای‌گه‌یاند: "تورکیا دژایه‌تیی جیدیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌شداریی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت که‌‌ ئه‌و پارته‌ به‌ لقی سووریی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌زانێت."

چاووش ئۆغڵۆ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا جه‌ختی کرد: "به‌شداریی گرووپی PKK/PYD له‌ کۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌باره‌ی سووریا‌ قبووڵ ناکه‌ین."

ناوبراو وتیشی: "به‌ هه‌ردوو وڵاتانی دابینکه‌ری ئاگربه‌ست له‌ سوریا (ڕووسیا و ئیران)مان راگه‌یاندووه‌ كه‌ توركیا هه‌ستیاریی هه‌یه‌ و تێکڕای لایه‌ن و به‌رده‌نگانی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌ سووچی واتا ئێران و ڕووسیایش به‌ باشی ئاگاداریی هه‌ڵوێستی تورکیان."

چاووش ئۆغڵۆ ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆسه‌ی دروست کردنی وێستگه‌ی پشکنین له‌ ناوچه‌ی به‌ده‌ر له‌ پێکدادان له‌ باکووری پارێزگای ئیدلیب و هه‌روه‌ها جێگیر کردنی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناوخۆ و هێزه‌کانی ڕووسیا و ئێرانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌ خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌. له‌ چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی پار دۆخی مه‌یدانیش باشتر بووه‌. بۆ به‌رده‌وامیی ئه‌م دۆخه‌ ده‌بێ له‌لایێکه‌وه‌ به‌ره‌نگاری گرووپی تیرۆریستیی داعش ببینه‌وه‌ و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ ته‌رکیز له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا بکرێت."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8635

Your Comment

You are replying to: .
captcha