لەبارەی دەستوورەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوایێک لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دوایین هەوڵەکانیان بۆ چارسەری کێشەکانی بەغدا و هەولێر و نووسینەوەی دەستوور بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس دەکەن و رێواز فایەق داوای لە نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ نووسینەوەی دەستوور، لایەنەکان بانگهێشت بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 15-9-2019 دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان سەردانى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کارى پەرلەمانى و گرنگیدان بەو یاسایانەى پێگەى دەستووریى هەرێمى کوردستان بەهێز دەکەن، تاوتوێ کران.

هەروەها باس لە پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا، پاراستنى مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان، هەماهەنگیى نێوان پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، گرنگیى هەماهەنگیى نێوان فراکسیۆنە کوردستانیان لە بەغدا، بەردەوامیى پرۆسەى چاکسازى و سەقامگیرى و بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان کرا.

نووسینەوەى دەستوور بە شێوەیێک کە مافەکانى تەواوى پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان زامن بکات، تەوەرێکى گرنگى کۆبوونەوەکە بوو. سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتى لایەنەکان بکات و هەوڵى سەرخستنى پرۆژەى نووسینەوەى دەستوور بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86347

Your Comment

You are replying to: .
captcha