کوردپرێس:
یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید بانگهێشتنامەیێکی بۆ هەر یەکە لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە و داوای لێکردووە لە یاریی دێربیی نێوان ڕیئال مەدرید و ئەتلێتیکۆ مەدریدا ئامادە ببن.
لەو بانگهێشتنامەیەدا کە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاراستەی مەسعوود بارزانی کردووە نووسیوویەتی" لە رێگەی بایرام توتوملووە، جێگەی شانازی دەبێت بۆ ئێمە بۆ ئەوەی بەرێزتان لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەردانی یانەکەمان بکەن و لە یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ ئامادە بن، بۆ بینینی یاریی دێربیی مەدرید.
ئەو نامەیە، واژۆی میگێل ئانخێل گێل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی لەسەرە.
مارکا ئەوەشی نووسیووە، یاریی دێربیی مەدرید یەکێک لە یارییە گرنگەکانی لالیگایە و هەمیشە جێگەی سەرنجی کەسایەتییە بەنێوبانگ و گەورەکانی جیهان بووە، ئەو نامەیەش لەسەر ئەو بنەمایە ئاراستەی مەسعوود بارزانی کراوە کە ماوەی 12 ساڵ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە و ئێستاش مەسروور بارزانی، کوڕە گەورەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment