بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌یێکی سه‌ربازی داره‌ زه‌یتوونه‌کانی عه‌فرین ده‌بردرێن

به‌شی سووریا- سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هێزی سوپای ئازادی سووریا 300 بن داریان له‌ گوندی "برات"ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین بڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنکه‌یێکی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن.

کوردپرێس:

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کان ده‌ڵێن که‌ هێزی سوپای ئازادی سووریا به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی 300 بن داری گوندی براتی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرینی بڕیوه‌ته‌وه‌.

زه‌وینێک که‌ بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌که‌ له‌به‌رچاو گیراوه‌ زه‌وینیی کشتوکاڵی هاووڵاتییێکی کورده‌ به‌ ناوی ئه‌حمه‌د مامۆ‌ که‌ سه‌رقاڵی چاندن و وه‌به‌رهێنانی زه‌یتوون له‌و گونده‌ بوو.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ جووتیاره‌که‌ گوشارێکی زۆری خراوه‌ته‌ سه‌ر و زه‌وییه‌که‌ی ڕاده‌ستی هێزی سوپای ئازادی سووریا کردووه‌ و هه‌نگاوه‌کان بۆ بڕینی داره‌کان و دروست‌کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌و گونده‌ ده‌ستی پێکردووه‌.

هه‌ندێک هه‌واڵی دیکه‌ش بڵاو بۆته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ سوپای ئازادی سووریا گوشارێکی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر کاسبکاران و بازرگانانی عه‌فرین و باج له‌وان وه‌رده‌گرێت. ژماره‌یێک له‌ کاسبکاران و بازرگانانی عه‌فرین ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ که‌سێک به‌ ناوی محه‌مه‌د جاسم ئه‌بوو عه‌شمه‌ فه‌رمانده‌یێکی سوپای ئازادی سووریا داوای 22 له‌سه‌دی سووده‌که‌یانی کردووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ڕێگه‌دان به‌وان بۆ چالاکییه‌کانیان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86332

Your Comment

You are replying to: .
captcha