بودجەی هێزی پێشمەرگە خاڵی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى حکوومەتی هه‌رێم له ‌به‌غدا رایگه‌یاند پێش کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت حکوومەتی عێراق بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ بنێرێت، که ‌تائێستا نه‌یناردووه‌.

کوردپرێس: به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان حکوومەتی عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بوو مانگانه بڕى 68 ملیار دینار له ‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بکرێت که ماوه‌ى هه‌شت مانگه ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وەو بڕه‌که‌ى 544 ملیاردیناره.

فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومەتی هه‌رێم له ‌به‌غدا، له ‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى: پێش کۆتایى ئه‌مساڵ ده‌بێت بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌ سه‌رف بکرێت، چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێکى تایبه‌ت له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ‌و به‌غدا کراوه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵه‌کان هه‌یه‌.

نوێنه‌رى حکوومەتی هه‌رێم له‌ به‌غدا وتیشى: ئه‌م ماوه‌یه‌ى داهاتووش سه‌ردانى به‌غداد ده‌کرێت بۆ زۆر پرس و یه‌کێک له‌پرسه‌ گرنگه‌کانیش پرسى پشکى پێشمه‌رگه‌یه‌.

ناوبراو زیادی کرد بۆ ناردنى بودجه‌که‌، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج نووسراوی نارد، بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى بەرگرى، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکوومەتی هه‌رێم له‌به‌غدا، به‌ڵام هێشتا پاره‌که ‌نه‌نێردراوه‌.

پێشترجه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکوومەتی هه‌رێم راگه‌یاندبوو تائه‌م ده‌قه‌یه یەک دینار نه‌گه‌شتۆته هه‌رێم، ئه‌وه مانگى نۆیه هێشتا یه‌ک دینارى نه‌نێردراوه.

فارس عیسا وتیشى هه‌فته‌ى رابردوو دوایین نووسراوی وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ناردووه که به‌پێى یاساى موازەنه 68 ملیار دینار به‌پێى بودجه‌ى عێراق ته‌رخان کراوه بۆ پێشمه‌رگه که‌بڕه‌که‌ى 68 ملیار دیناره، داوا ده‌که‌ین ئه‌م پاره که‌ڵه‌که‌ بووه بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86296

Your Comment

You are replying to: .
captcha