PYD بۆ لایه‌نه‌کانی سووریا: پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بکه‌ن

به‌شی سووریا- پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که‌ گرینگترین فاکته‌ره‌ بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا- ده‌بێ سه‌رجه‌م حیزبه‌ سیاسی و بزاڤه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ شێوه‌یێکی جیدی ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌ دواپێشهاته‌کانی سووریا کرد به‌تایبه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی پاش شکستدانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ باکووری وڵات و ڕای‌گیاند: سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی تورکیا و سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌ زاڵێتیخوازه‌کان له‌ ناوچه‌که ڕوون و ئاشکرایه‌‌ که‌ کوشتن و له‌ناوبردنی لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی له‌ ده‌ستووری کار داناوه‌ و هه‌ندێک تاوانیان ئه‌نجام داوه‌ وه‌ک گۆڕینی دیموگرافیای عه‌فرین‌. بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که‌ گرینگترین فاکته‌ره‌ بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا- ده‌بێ سه‌رجه‌م حیزبه‌ سیاسی و بزاڤه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ شێوه‌یێکی جیدی ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ن.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: هه‌ندێک که‌س له‌ چوارچێوه‌ی قازانجه‌کانیان لێدوانگه‌لێک ڕاده‌گه‌یێنن. ئه‌م لێدوانانه‌ پێش له‌ هه‌ر شتێک به‌رژه‌وه‌ندی و بۆچوونی تاکه‌که‌سی ده‌گه‌یێنێت و خزمه‌ت به‌ پێکهاته‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییێک که‌ دژبه‌یه‌کی و ته‌نگه‌ژه‌کان زیاتر بکاته‌وه‌ خزمه‌ت به‌ کورد ناکات. سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کورد و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا یه‌کده‌نگ بوونه‌ بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وته‌کان یه‌کڕیزییه‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش بپارێزن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86284

Your Comment

You are replying to: .
captcha