شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان هێزه‌کانی تورکیا و PKK له‌ پارێزگا کوردنشینه‌کان ڕووی دا

به‌شی تورکیا- هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا شه‌ڕێکی قورسیان له‌ پارێزگا کوردنشینه‌کان دژی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ده‌ستپێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌، هێزه‌کانی ئه‌منییه‌کانی تورکیا شه‌ڕێکی توند و تۆڵیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ پارێزگا کوردنشینه‌کان واتا دیاربه‌کر- ماردین و جۆله‌مێرگ ئه‌نجام دا.

به‌ دوای کوژرانی سه‌ربازێکی تورکیا به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگای کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ جۆله‌مێرگ هه‌واڵه‌کان باس له‌ پێکدادانی سه‌ربازیی نێوان سوپای تورکیا و په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی گۆرسه‌ی سه‌ر به‌ دیاربه‌کر ده‌که‌ن که‌ له‌و پێکدادانه‌دا دوو هێزی په‌که‌که‌ کوژران.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ده‌ست که‌وتووه‌، به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ده‌وروبه‌ری ئێلمای سه‌ر به‌ ئارتۆکلۆی پارێزگای ماردین هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ده‌ست پێکرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86252

Your Comment

You are replying to: .
captcha