کوردپرێس: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کۆنسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەولێر ئاماژەی کرد بە رۆڵی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی هەولێر- بەغدا کە لە ئەنجامدا هەردوولا توانییان هەنگاو بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان بنێن.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها پشتگیریی خۆی بۆ هەوڵەکانی فەرەنسا لە پێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا دەربڕی.
کۆنسوڵی گشتیی فەرەنساش لە هەولێر سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دووپات کردەوە و هەروەها تیشکی خستەسەر سەردانی چاوەڕوانکراوی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment