به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به یاوه‌ری یه‌شار گوله‌ر سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا، جه‌نه‌ڕاڵ ئومیت دوندار فه‌رمانده‌ی ھێزه‌کانی وشکانی، جه‌نه‌ڕاڵ عه‌دنان ئۆزبال فه‌رمانده‌ی ھێزه‌کانی ده‌ریاوانی و ، جه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن کوچوکئاکیوز فه‌رمانده‌ی ھێزه‌کانی ئاسمانی فه‌رمانده‌ییی دووه‌می سوپای به سه‌رکرده‌وه و رێوڕه‌سمی ده‌ور و ته‌سلیمی ئه‌نجام دا و دواتر له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی به‌رپرس له یه‌که‌کانی پاراستنی ئاسایشی سنوور بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر کۆ بووه‌وه و زانیاریی پێویستی وه‌رگرت و ڕێنمایی پێویستی دا و له وتاره‌که‌یدا بۆ یه‌که‌کانی سوپای وڵاته‌که‌ی باسی له پرسه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش کرد.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا باسی له‌وه کرد که تورکیا به ھیچ شێوه‌یێک به‌رگه‌ی دواکه‌وتنی کاره‌کانی دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام ناگرێت و گوتی: "پلانی ئه‌وه‌مان داناوه که ده‌ورییه‌ی وشکانی ھاوبه‌ش له 8ی ئه‌یلوول ده‌ست پێ بکات".
ئاکار ئه‌وه‌شی وه‌بیرھێنایه‌وه که له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رواره‌ی دیاریان کردووه چالاکییه‌کانی ناوه‌ندی جموجۆڵی ھاوبه‌شی یه‌کگرتوو له ئاکچاککاله ده‌ستی پێکردووه و گوتیشی: "له‌و شوێنه جه‌نه‌ڕاڵێکی تورک و جه‌نه‌ڕاڵێکی ئه‌مریکی و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سه‌ر به‌م جه‌نه‌ڕاڵانه‌ن ده‌ستیان به کاره‌کانیان کردووه. پێشتر فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان و دواتریش ھێلیکۆپته‌ر فڕین. پێکه‌وه فڕینی ھێلیکۆپته‌رمان به ھاوبه‌شی ئه‌نجام دا. فڕینه‌کانی ھێلیکۆپته‌ر له ناوچه‌که‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات ھه‌موو ئه‌و شتانه ببینین که له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام ده‌درێت یان بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی کراوه و له‌مباره‌یه‌وه ڕێککه‌وتنێکی گشتی ھه‌یه".
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هێزی زه‌وینیی 2ی سوپای تورکیا ئه‌رکێکی گرینگی له‌سه‌ر شانه. له کاتی ئاراسته‌کردنی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام بڕیارێکی به‌و شێوه‌یه بوو كه هیچ سه‌ربازێكی تورکیا نه‌چێته ناو ناوچه‌ی ئارامه‌وه به‌ڵام له كۆتا ڕێككه‌وتنی مانگی ئابدا ڕێككه‌وتنه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات و له چوارچێوه‌یێكی دیاریكراودا پلانێكی نوێ داڕێژراوه. ئێمه مه‌نبه‌ج و ڕه‌قه‌مان له‌بیر نه‌بردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش له بیر نابه‌ینه‌وه که به‌ڵێنه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراون به‌م بۆنه‌وه ئێمه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی لقی زه‌یتوون و قه‌ڵغانی فوراتمان ئه‌نجام دا و له‌مباره‌وه ئیراده‌یێکی به‌هێزمان هه‌یه.
ئاکار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ھیچ جیاوازییێکیان نییه و گوتیشی: "باسکردن له جیاوازیی نێوان یه‌په‌گه و په‌که‌که به لانی‌که‌مه‌وه سووکایه‌تییه به عه‌قڵی ئێمه. ڕاپۆرته‌کانی ھه‌واڵگری و زانیارییه ئاشکراکان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌و شوێنه به ته‌واوی ھه‌مان شته له‌گه‌ڵ په‌که‌که".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment