کوردپرێس:
جۆناسان هۆفمان گوته‌بێژی پێنتاگۆن له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له بڕیاری دانیمارک کرد سه‌باره‌ت به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی سووریا و گوتی: هاوبه‌شه دانیمارکییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کار ده‌که‌ن بۆ پاڵپشتیکردن له سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه.
ناوبراو گوتیشی: دانیمارک یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش "پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامیی دانیمارک پیشان ده‌دات بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانمان له‌وانه‌ش هه‌سه‌ده بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی داعش سه‌ر هه‌ڵناداته‌وه."
گوته‌بێژه‌که‌ی پێنتاگۆن باسی له‌وه کرد که هێشتا دانیمارک ژماره‌ی هێزه ڕه‌وانه‌کراوه‌کانی بۆ باکووری سووریا ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی دانیمارک ده‌کات بۆ پاڵپشتیکردن له ئه‌رکه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ش کردنی به‌رپرسیارێتی "ئه‌م ئه‌رکه گرنگه."
ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا سێ وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعشن که هێزه‌کانیان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا جێگیر کردووه. ئه‌مریکا نزیکه‌ی 2500 هێزی له سووریا جێگیر کردبوو به‌ڵام به دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا ته‌نها نیوه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا ماونه‌ته‌وه. مانگی زستانی ڕابردوو سه‌رکۆماری ئه‌مریکا داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپی کرد که نزیکه‌ی 1500 هێز ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا بکه‌ن.
ڕاپۆرته نافه‌رمییه‌کان باس له ئاماده‌بوونی 400 هێزی سه‌ربازیی فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی له سووریا ده‌که‌ن.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له 81 ئه‌ندام پێکدێت و له چه‌ند ساڵی ڕابردوویشدا ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی یارمه‌تی هه‌سه‌ده‌یان داوه بۆ تێکشکاندنی داعش له سووریا و ئه‌و ناوچانه‌ی دیکه که ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment