پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێک بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ پێوست نازانم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دژایه‌تیی حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێک بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند و گوتی: پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێک بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ پێوست نازانم، ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم به‌هێز بكرێن.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو 3ی ئه‌یلوولی 2019 محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردیی ده‌نگی ئه‌مریکادا باسی له‌وه‌ کردبوو که‌ "پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێک بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێم گرنگه‌ چونكه‌ هه‌ندێک حیزب هه‌یه‌ له‌ ناو حكوومه‌ت و نه‌ له‌ ناو په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان نییه‌" و د. هادی عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌باره‌ی ڕای حیزبه‌که‌ی له‌سه‌ر دروست كردنی ئه‌نجومه‌نێک بۆ حیزبه‌كان ڕاگه‌یاند و به‌ به‌شی کوردیی ده‌نگی ئه‌مریکای گوت: "تا ئێستا به ‌فه‌رمی یا نافه‌رمی هیچ لایه‌نێک نه‌هاتووه‌ ئه‌م باسه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بكات به‌ڵام وه‌ک بۆچوونی خۆم لێره‌دا قسه ‌بكه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌كانی سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مووی هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هیچ بۆشاییێكی ده‌ستووری نابینرێت كه‌ له ‌ده‌ستووردا جێگای بۆ بكرێته‌وه‌ تا دامه‌زراوه‌یێكی‌تری بۆ دروست بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ "ئه‌سڵ" ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییانه‌ی كه‌ هه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وانه‌ ده‌بێت مه‌رجه‌ع بن و به‌هێز بكرێن."

ناوبراو زیادی کرد: "حیزبه‌كان به ‌شێوه‌یێک له ‌شێوه‌كان بۆ نموونه‌ كاتێک سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كۆبوونه‌وه‌یێكی حیزبه‌كان بكات ئه‌وكات هه‌موو حیزبه‌كان كۆ ببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی كرد یا حیزبه‌كان له ‌نێوان خۆیاندا ده‌كرێت كۆ ببنه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ت نییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كه ‌باسی مه‌رجه‌ع بوون و ئه‌نجومه‌نێک بكرێت كه‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود باسی كردووه‌ بابه‌تێكی‌تره‌ و ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا جێگای بكرێته‌وه‌ تا ئێستا شتێک نییه‌ كه‌ له ‌ناو ده‌ستووردا جێگای بكرێته‌وه‌ من بۆ خۆم به‌ پێویستیشی نازانم چوونكه‌ ئێستا دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری هه‌مووی به‌ تێر و ته‌واوه‌تی له ‌كوردستاندا هه‌یه‌ و ده‌بێت له ‌ڕێگای ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه‌ هه‌موو كێشه‌ و شته‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌."

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه‌ ده‌بێت هه‌وڵی به‌هێزكردنی داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان بده‌ین مادام هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌یه‌ ده‌بێت سیاسه‌تی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌وێوه‌ ڕه‌سم بكرێت.

هادی عه‌لی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ مه‌رجه‌عی باڵای هه‌رێم ده‌زانێت به‌و پێیه‌ی نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێدایه‌ كه‌ خه‌ڵک ده‌نگی پێداون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86186

Your Comment

You are replying to: .
captcha