کوردپرێس: له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گوته‌بێژیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری تورکیه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئیبراهیم كاڵن و جۆن بۆڵتندا، پێشهاته‌كانی سووریا، درووست كردنی ناوچه‌ی ئارام، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، و دوایین دۆخی لیبیا تاوتوێ كراون.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوانیاندا تاوتوێیان كردبوون، باسكران.
هاوكات باسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکی تورکیا و ئەمەریکا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، له نێوان رۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی ئهیلوول به مه‌به‌ستی به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كرا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی كاڵن و بۆڵتندا بابه‌ته‌كانی خێراكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێن بۆ ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی له باكووری سووریا درووست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پاراستنی رێككه‌وتنی ئیدلب و به‌خێرایی ته‌واوكردنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، تاوتوێ كران و جه‌خت له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له درووست بوونی كاره‌ساتی مرۆیی و شه‌پۆلی نوێی كۆچ كرایه‌وه.
هەروەها تیشک خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی جێبه‌جێ كردنی بێ دواكه‌وتنی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكا، ته‌واوكردووه.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment