بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هولیە عراوغلۆ ناسراو بە «دەلال ئەحمەد» کە ناوی لە لیستی سووری تیرۆریستەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تۆمار کرا بوو لە ناوچەی بستلر دەڕەلەر بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژار. لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەو فەرماندەییەدا 6 ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا واتا، فلکناز ئوچه، سیبل یغیت ئالپ، بردان ئوزترک، نادر ییلدیریم، ئەحمەد ییلدیریم و لەیلا بیرلیک ئامادە بوون.
پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵ و وێنەی ئامادە بوونی ئەو 6 نوێنەرەی پەرلەمانی تورکیا لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی فەرماندەکەی PKK وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست بەجێ فەرمانی پێڕاگەیشتنی بۆ ئەو پرسە دەر کرد.
بەپێی دوایین زانیارییەکان دادستێنیی جمهوورییەتی تورکیا لە دیاربەکر بەرپرسی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو 6 نوێنەرەی پەرلەمانی تورکیایە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment