بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی ئستانیشف سەرۆکی حزبی سوسیالیستەکانی ئەورووپا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە پرسی درێژەی زیندانی کردنی دەمیرتاش دا وتی: تورکیا بە درێژەدان بە بەند کردنی دەمیرتاش مافی ناوبراو و مافی سیاسیی خەڵکی تورکیا پێشێل دەکات.
سەرۆکی حزبی سوسیالیستەکانی ئەورووپا دەیشڵێت هەموو ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسین و تەنها ئامانجیشی بێدەنگ کردنی ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتیکی تورکیایە.
سێرگەی ئستانیشف داوا دەکات بە زووترین کات دەمیرتاش ئازاد بکرێت و دەڵێت: دەمیرتاش نەک هەر بۆ کوردەکانی تورکیا هەوڵی داوە بەڵکوو بۆ ماف، دیموکراسی و ئازادیی هەموو خەڵکی تورکیا تێکۆشیوە. تەنها تاوانی ئەو هەوڵدان بۆ دروست کردنی تورکیایێکی دیموکرات و پێشکەوتوو بووە. بۆیە سێ ساڵە لە زیندانە.
سەرۆکی حزبی سوسیالیستەکانی ئەورووپا لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە تورکیا ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپای پێشێل کردووە. ئێمە وەکوو حزبی سوسیالیستەکانی ئەورووپا پشتگیری لە هەدەپە و جەهەپە دەکەین.
سەرچاوە: mezopotamya
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment