کوردپرێس:
ڤاسیلی نابینزیا باڵیۆزی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسی له دواگۆڕانکارییه‌کانی کوردستانی سووریا کرد و به ڕووداوی ڕاگه‌یاند: ڕووسیا نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا به "شه‌رعی" ده‌زانێت به‌ڵام ناکرێت تورکیا ئه‌وه وه‌ک پاساوێک به کار بهێنێت بۆ پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد که له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادان.
له‌مدواییه‌دا سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام له سووریا ڕایگه‌یاندبوو "ئێمه ئه‌و بابه‌ته به پێویست ده‌زانین به‌ڵام به مه‌رجێک کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر کورده‌کان نه‌بێت" که ڤاسیلی نابینزیا له‌وباره‌یه‌وه زیادی کرد: سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام، ئه‌وه‌ی که من لێی تێگه‌یشتبێتم ئه‌و (سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا) له نیگه‌رانییه ئه‌منییه شه‌رعییه‌کانی تورکیا تێده‌گات به بێ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له مافی گه‌لی کوردستان بکات. من هیچ قسه‌یێکی دژبه‌یه‌ک نابینم له‌م قسه‌ی لاڤرۆڤدا. بێگومان تورکیا مه‌به‌ستیه‌تی که ناوچه‌کانی له‌لایه‌ن هیچ گرووپێکی تیرۆریستییه‌وه هێرشیان نه‌کرێته‌سه‌ر به‌ڵام هاوکات ناکرێ تورکیا ئه‌وه وه‌ک پاساوێک به کار بهێنێت بۆ پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد که له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادان، من هیچ جۆره دژبهیهکییێک له‌و دوو لێدوانه‌دا نابینم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment