به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جانان ئاریتمان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ژنانی جمهوورییه‌تی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی چه‌ندین بنه‌ماڵه به پارتی دیموکراتی گه‌لان کرد له‌باره‌ی ته‌ڤل‌بوونی منداڵه‌کانیان به ڕیزی په‌که‌که و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م بشێوه‌یه چییه که هیچ گه‌نجێک له دیاربه‌کر نه‌ماوه‌ته‌وه. گه‌نجان یان له زیندانن یان له ژێر خاک. ئێمه پاڵپشتی ئه‌و دایکانه‌ین که له به‌رانبه‌ر بینای هه‌ده‌په شێوه‌ن ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر دایکه‌کان هه‌ستنه‌وه پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر خێراتر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان PKK له‌گه‌ڵ HDP ڕوون و ئاشکرایه. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایانه‌وێت په‌یوه‌ندییێک له نێوان په‌که‌که و هه‌ده‌په ببینن گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی دیاربه‌کر ده‌توانێت ده‌رسێکی عیبره‌ت بێت. دایکان نایانه‌وێت ڕۆڵه‌کانیان له ژێر خاک یان له زینداندا بن. هه‌ده‌په له ڕێگای شاره‌وانییه‌کانه‌وه هه‌ر جۆره یارمه‌تییێک پێشکه‌شی په‌که‌که ده‌کات. ده‌بێ زووبه‌زوو ئه‌و حیزبه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و داوا له دادستێنه‌کانی تورکیا ده‌که‌ین ڕاسپارده‌کانیان له‌مباره‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن. زووبه‌زوو هه‌ده‌په لقی سیاسیی په‌که‌که هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئایندینلیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment