به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی ئابی 2019 ده‌یڤید شێنکه‌ر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری خاوه‌ری نزیک سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه‌ی بۆ به‌غدا کرد به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات.
ده‌یڤید شێنکه‌ر له سه‌ردانه یه‌ک ڕۆژه‌که‌یدا به شێوه‌ی جیا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆ بوویه‌وه و له‌و دیدارانه‌دا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندیی نێوان واشنتن و به‌غدا و هاوکارییه به‌رده‌وامه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌پێناو پشتیوانی له گه‌شه‌پێدان، سه‌قامگیری و دیموکراسیی ئه‌و وڵاته کرده‌وه.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕێز بۆ فره‌ڕه‌نگیی که‌مینه ئایینییه‌کانی عێراق داده‌نێت و هه‌وڵه‌کانی بۆ په‌ره‌پێدانی گفتوگۆی نێوان پێکهاته جۆراوجۆره ئایینییه‌کان چڕ ده‌کاته‌وه و ده‌وری مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له عێراق به گرنگ ده‌زانێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوپه‌یوه‌ند به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عێراق زیادیشی کرد: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و وه‌ک به‌شێک له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شکستدانی داعش ئاماده‌ن. به‌شداری و هاوکاریی هێزه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق که ڕێز بۆ سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته داده‌نێت یارمه‌تیده‌ری ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجی هاوبه‌شی دوو لایه‌ن ده‌بێت بۆ شکستی گرووپه توندڕه‌وه‌کان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment