کوردپرێس:
سه‌فه‌ری ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ دیاربه‌کر و دیداری ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه دوورخراوه‌کانی دیاربه‌کر و ماردین کاردانه‌وه‌یێکی توندی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌دوای خۆیدا هێنا. پاش ڕه‌خنه‌گرتنی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌و سه‌فه‌ره ئه‌م جاره‌یان سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له میانی گوتارێکی له بۆرسا له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی ئیمامئۆغڵۆ بۆ دیاربه‌کر هاته‌ده‌نگ و گوتی: له کاتێکدا ئاڵای تورکیایان له شاره‌وانیی دیاربه‌کر ده‌برده ده‌ره‌وه هه‌ستێکی خۆشتان بوو؟ له ئێستادا به پێدانی تابلۆی ئاتاتورک به پشتیوانانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌که‌ن. خوومان به هه‌لقۆستنه‌وه له ناوی ئاتاتورک له‌م وڵاته گرتبوو به‌ڵام هه‌لقۆستنه‌وه له ناوی ناوبراو له‌باره‌ی تیرۆرمان تاکوو ئێستا نه‌بینیبوو. له حاڵێکدا که دایکی شه‌هیدان و گیانبازان له دیاربه‌کرن سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ پاڵپشتانی تیرۆر دیدار ده‌که‌ن. لێره‌وه ده‌ڵێم کاری خۆت بکه، شوێنت له‌سه‌ر سه‌رمانه به‌ڵام جگه له کاری خۆت سه‌رقاڵی کاری دیکه بیت پارچه پارچه‌ت ده‌که‌ین. ڕوون و ئاشکرا ده‌یڵێم به ناوی ئه‌م وڵاته و ئه‌م گه‌له ڕاست و چه‌پی لێناکه‌ین".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: هه‌موان ده‌بێ پێگه و سنووری خۆیان بزانن. ئه‌م ده‌وڵه‌ته 40 ساڵه به‌رانبه‌ر په‌که‌که وه‌ستاوه‌ته‌وه. ئێستاکه له سه‌روبه‌ندی شکستدانی ئه‌وانین. هیچ که‌سێک ناتوانێت ئه‌وان به‌هێز بکاته‌وه. دۆخه‌که به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه. پڕۆسه‌ی شکستدان ده‌توانین له پڕۆسه‌ی سه‌رکه‌وتنی حیزبی پاڵپشتی تیرۆر (ئاماژه به پارتی دیموکراتی گه‌لان) له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی ببینین. له هه‌ڵبژاردنی 2014ی زایینی‌دا 103ی شاره‌وانییان وه‌رگرتبوو. ئه‌م ڕه‌قه‌مه له هه‌ڵبژاردنی 2019ی زایینی‌دا بۆ 59 شاره‌وانییه گه‌یشتووه و به‌م مانایه‌یه که خواستی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراتیکی هاووڵاتییانی ناوچه‌که له ڕێگای ده‌رکردنی په‌که‌که له‌و ناوچانه خۆی نیشان داوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment