بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 12ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 3ی ئەیلوولی 2019 هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان لە سەرووی شاندێکی ئابووری بە مەبەستی دیدارکردن لەگەڵ پارێزگاری دیالە و گفتوگۆکردن لە سەر کردنەوەی سنووری سووماری کرماشان سەردانی عێراقی کرد.
پارێزگاری کرماشان پێش سەردانەکەی بۆ عێراق ڕایگەیاند سنووری فەرمیی سوومار بەبۆنەی ڕاپۆرتێکەوە لە سەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داخرابوو.
بازوەند گوتیشی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ پارێزگاری دیالە ڕێککەوتنێک واژوو دەکەن بۆ کردنەوەی سنووری سوومار و ئەو ڕێککەوتنە وەک داواکاری لەلایەن پارێزگای دیالەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرز دەکرێتەو و ئەگەر ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی وەزیرانی لەسەر بێت ئەوا سنوورەکە دوبارە دەکرێتەوە.
Your Comment