به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییه‌دا ده‌وڵه‌تی ژێر سه‌رکردایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا شاره‌وانانی سێ گه‌وره‌شاری تورکیای به تۆمه‌تی "پاڵپشتی له تیرۆریزم" له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه که له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان و له‌لایه‌ن کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڵبژێردرابوون.
به‌ڵام په‌یمانگای گیت ستون ئه‌م پرسیاره‌ی خستۆته‌ڕوو که ئه‌گه‌ر شاره‌وانانی هه‌ڵبژێردراوی کورد و وه‌لاوه‌نراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه پاڵپشتی تیرۆریستن بۆچی ڕێگه‌یان پێدرا که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن؟
بۆراک بکدیل نووسه‌ری وتاره‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له ساڵی 2016وه 28 شاره‌وانی له کاره‌کانیان دوور خستۆته‌وه که زۆرینه‌یان شاره‌وانی ناوچه کوردنشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات بوون و پێی وایه که ئه‌ردۆغان ئامانجێکی هه‌یه و ئه‌وه‌ش ڕێگرتنه له گه‌شه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان وه‌ک پارتێکی به‌هێزی لایه‌نگری کورد.
ئه‌م وتاره ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که ئه‌ردۆغان له ڕێگای دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانانی هه‌ڵبژێردراوی کورد له ڕاستیدا ئه‌رزشێک بۆ ده‌نگی 20 ملیۆن کوردی دانیشتووی تورکیا قایل نییه و ته‌نانه‌ت پێش له هه‌ڵبژاردنه‌کانیش هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و که‌سانه له سندۆقه‌کان بێته‌ده‌ر -که ناوبراو ئه‌وان به پاڵپشتی تیرۆر ده‌زانێت- ئه‌وا هه‌نگاوه‌کانی بۆ دوورخستنه‌وه‌یان چڕتر ده‌کاته‌وه.
نووسه‌ری وتاره‌که ده‌ڵێت: ده‌بێ ئه‌ردۆغان بیر له‌وه بکاته‌وه که بۆچی 20 ملیۆن کورد هێشتا پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی که‌سانی تیرۆریست وه‌ک شاره‌وانی خۆیان ده‌که‌ن.
وتاره‌که‌ی په‌یمانگای گیت ستون ئاماژه به شکسته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان به‌تایبه‌ت شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌کات و به‌رده‌وامیی شکستی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌ی له داهاتوودا پێشبینی کرد.
نووسه‌ری وتاره‌که ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که نومایشهکهی تورکیا هێشتا درێژه‌ی هه‌یه: "کورد سه‌رکرده‌کانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌ردۆغان ئه‌وان له کاره‌کانیان دوور ده‌خاته‌وه؛ کورد دووباره سه‌رکرده‌کانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌ردۆغان دووباره ئه‌وان وه‌لاوه ده‌نێت؛ کورد سه‌رکرده‌گه‌لێکی دیکه هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌ردۆغان ئه‌وانیش له کاره‌کانیان دوور ده‌خاته‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment