بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری ھەڵەبجە تەواوی ئامار و رێژەی قوربانی و پێداوستییە سەرەتاییەکانی پارێزگاکەی خستەڕوو. لە بەرامبەردا محەمەد تەمیمی سەرۆکی وەفدی باڵای عێراق رای گەیاند: ھەوڵدەدەین لە چەند رۆژی داھاتوو پێویستییەکان بگەیێنینە پارێزگاکە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خزمەت کردن و سروشتی مامەڵە کردن لەگەڵ پارێزگای ھەڵەبجە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە، محەمەد تەمیمی سەرۆکی وەفدی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی: ھەندێک فەرمانگە لە پارێزگاکانی تر بوونی ھەیە، بەڵام لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە، بۆیە پێوستە ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە.
تەمیمی وتیشی: ئێمە کار لە سەر ئەوە دەکەین لە داھاتوودا مانگی سووری عێراقی لقێکی لە ھەڵەبجە بکاتەوە وەک چۆن لە ھەموو پارێزگاکانی تر لقی ھەیە.
سەرچاوە: کوردسات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment