به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که سه‌ردانی ئۆسلۆی کردووه دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئینیه ئه‌ریکسۆن سۆریدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ڕێکخست و ئاماژه‌ی به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا دا و گوتی: له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا نهرویژییهکهم باسمان له بابه‌تی ئێران- ئه‌مریکا کرد. ئێمه دژی سزاکان و گرژییه‌کانین. تورکیا و نه‌رویژ ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- ڕووسیا و زیادی کرد: پێش له هه‌ر شتێک ئێمه وه‌ک هه‌موو وڵاتان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه. ئێمه هیچ باسێکمان له‌وه نه‌کرد که به دوای پلان‌داڕێژی بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر له ڕووسیاین. ئێمه وه‌ک نه‌رویژ ئه‌ندامی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35ین. له‌م پرۆژه‌یه‌دا 9 وڵات هه‌ن که تورکیا و نه‌رویژیش ئه‌ندامی ئه‌و پڕۆژه‌یه دێنه ئه‌ژمار. به بۆنه‌ی کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسیا به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک کێشه و گرفت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بووینه‌وه به‌ڵام ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه که ئێمه بۆچی ئه‌و سیسته‌مان له ڕووسیا کڕی؟ چوونکه ئێمه پێویستمان پێ‌بوو. پرسی سیسته‌می به‌رگریی پێویستییێکی گرنگ و به‌په‌له‌ی ئێمه‌یه.
چاووشئۆغڵۆ ڕاشیگه‌یاند: تورکیا بۆ کڕینی سیسته‌میS-400 ی ڕووسی پاره‌یێکی زۆری داوه و له‌باره‌ی کڕینی ئه‌م سیسته‌مه سوورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانمان. لهلایێکیترهوه ئه‌گه‌ر له خراپترین دۆخدا بین و توانای کڕینی ئه‌و فڕۆکه شهڕکهرانهمان نه‌بێت ئه‌وا بژارده‌کانی دیکه تاوتوێ ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment