داوایێكی به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی سێ‌ لیوای پێشمه‌رگه‌ بۆ  ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق داوا له ‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور له‌ شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ بگوێزرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رای گه‌یاند: یه‌كێک له‌و حه‌وت خاڵه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ دراوه‌ته‌ هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور له ‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگوازرێنه‌وه‌ و له ‌جێگه‌ی ئه‌وانیش پۆلیس له‌ پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه‌ بهێنرێنه‌ سنووره‌كانی هه‌رێم.

سه‌باره‌ت به ‌هۆكاری ئه‌و داوایه‌ی عێراق له ‌هه‌رێم، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتی: بیانووی عێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنووری هه‌رێم په‌یوه‌ست نین به‌فه‌رمان و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گوێ له‌ رێنماییه‌كانی هه‌رێم ده‌گرن، كه‌ ئه‌مه‌ بیانووه‌.

ناوبراو راشی گه‌یاند: هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور له ‌هه‌رێم كه‌ سه‌ر به ‌حكوومه‌تی عێراقن، پێكهاتوون له ‌سێ لیوا كه‌ له ‌سنووری هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم جێگیر كراون.

سەرچاوە: ‌SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8601

Your Comment

You are replying to: .
captcha