کۆنفڕانسێکی تایبه‌ت به تاوتوێ‌کردنی‌ قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی قه‌رزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆنفڕانسێکی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ برد و له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا قه‌رزه‌کان و ڕێکاره‌کانی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان تاوتوێ کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 28ی ئابی 2018 له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی تایبه‌تی به‌ تاوتوێ كردنی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ برد و له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌رخه‌وان حه‌مه‌كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی کوردستان وتی: سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاده‌ی قه‌رزه‌كانیان دیاری كردووه‌ و له‌ ئێستادا میكانیزمی سیسته‌می قه‌رز له‌ كوردستان داده‌ڕێژێن.

ناوبراو زیادی کرد: "حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تاوتوێی قه‌رزه‌كانی و میكانیزمی ئه‌و سیسته‌مه‌ی چۆن بتوانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێت و له‌ ئێستاشدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاده‌ی ئه‌و قه‌رزه‌یان بۆ ناردووین كه‌ له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌".

ئه‌رخه‌وان حه‌مه‌كه‌ریم وتیشی "به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای ساڵی 2015ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی قه‌رزه‌كان له‌ ساڵی 2017 دامه‌زراوه‌ و سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ و كاری كۆكردنه‌وه‌ی داتایه‌ له‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ریه‌تی یان هه‌یه‌تی لای هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان و سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85993

Your Comment

You are replying to: .
captcha