کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی ئابی 2019 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا کۆ بۆته‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی سه‌ر چه‌ند كۆگا و باره‌گایێكی حه‌شدی شه‌عبی خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕای‌گه‌یاندووه كه هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریكردن له عێراق و عێراقییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده دیپلۆماسییه‌كان و به هه‌موو شێوه‌یێک و به‌وپه‌ڕی به‌هێزییه‌وه به‌رپه‌رچی هه‌ر ده‌ستدرێژییێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به ئاماژه‌دان به دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و دۆخه پێویستی به‌وه‌یه به دانایی و بوێری و په‌رۆشییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و به مافی عیراقیشی زانیوه هه‌موو ڕێوشوێنێكی یاسایی و دیپلۆماسی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته‌به‌ر تا به‌رگری له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بكات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment