به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا باسی له مه‌سه‌له‌ی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی زووبه‌زوو ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا له ناوچه ئارامه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ‌بکات هه‌نگاوه پێویسته‌کانمان هه‌ڵگرتووه. له ئێستادا هه‌ندێک زانیاریمان ده‌ست خستووه که ژماره‌یێک بنکه و باره‌گای تیرۆریستان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات خاپوور کراوه و ژماره‌یێکیشیان له ناوچه‌که چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه که سه‌رجه‌م ئه‌م زانیارییانه ده‌بێ پشتڕاست بکرێته‌وه. هیچ دواکه‌وتنێک له‌مباره‌وه قبووڵ ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوازێک پێشڕه‌وتێک له‌باره‌ی بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتنه‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌یێته‌دی و پڕۆژه‌کان جێبه‌جێ نه‌کرێت هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا پڕۆژه‌کانی B و Cیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 کرد و گوتی: ڕۆژی 12ی جووڵای 2019 ڕاده‌ست‌کردنی ئه‌و سیسته‌مه ڕووسییه به تورکیا ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م پێناوه‌دا هاوکارییه‌کان به ئاراسته‌ی ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان دوو وڵات درێژه‌ی هه‌یه. یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی فڕۆکه ڕووسییه‌که گه‌یشته تورکیا. له‌مڕۆوه (27ی ئابی 2019) دووهه‌مین قۆناغی گواستنه‌وه‌ی وه‌جبه‌ی S-400ی ڕووسی بۆ تورکیا ده‌ست پێده‌کات. مه‌به‌ستمان پاسه‌وانی له وڵات و گه‌له‌که‌مانه له به‌رانبه‌ر هێرشی ئاسمانی و مووشه‌کی که مومکینه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌مان ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنیر: 60103
Your Comment