به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی ئێستای تورکیا به سه‌رکردایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سیاسه‌ته هێرشبه‌ره‌کانی بۆ سه‌ر گرووپ و لایه‌نه کوردییه‌کان چ له ناو تورکیا و چ له ناو عێراق و سووریا چڕتر کردۆته‌وه. ساڵی 2018 ئه‌ردۆغان فه‌رمانی هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریای ده‌رکرد. هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته ژماره‌یێکی زۆر چالاکوانی سیاسی و سیاسه‌توانی سه‌ر به پارتی کوردیی دیموکراتی گه‌لانی ده‌ستگیر کردووه. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ سه‌ر کوردی سووریا سێ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌ویش له ناو خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ‌کرد. دوایین هه‌نگاوی تورکیا دژی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته دوورخستنه‌وه‌ی سێ شاره‌وانیی هه‌ڵبژێردراوی سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان و دانانی که‌سانی متمانهکراوی ده‌وڵه‌ت وه‌ک قه‌یووم له جێگه‌ی ئه‌وانه.
نیکۆلاس هراس توێژه‌ری په‌یمانگای ناوه‌ندیی نیوو ئه‌مریکه‌ن سکیۆریتیی ئه‌مریکا له‌باره‌ی هۆکاری زیاتربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دژی کورد له ناو و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: "ئه‌ردۆغان به باشی ده‌زانێت که مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه. سه‌رۆک کۆماری تورکیا به شێوه‌ی ئاشکرا ده‌بینێت که ڕکابه‌ره‌کانی به شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌هێزتر ده‌بن که‌واته مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان له‌ئارادایه."
توێژه‌ری په‌یمانگای جه‌یمز تاون پێی وایه که ئه‌ردۆغان بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که له ڕێگای زیاترکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی دژی کورد ده‌توانێت ڕێگری له داڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی بکات.
نیکۆلاس هراس به کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: "ئه‌ردۆغان بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که له ڕێگای ده‌ستپێکردنی ستراتێژیی کۆنی خۆی که هه‌مان هێرشکردنه سه‌ر کورده ئه‌وه‌نده به‌هێز ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشێ به ڕکابه‌ره سیاسییه‌کانی بکات. زۆر ساده ده‌توانین بڵێین که: بۆ ئه‌ردۆغان یه‌که‌مین و ئاسانترین کاردانه‌وه قوربانی کردنی کورده‌کانه."
توێژه‌ره‌که‌ی ناوه‌ندی نیوو ئه‌مریکه‌ن سکیۆریتی له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا و سنووردارکردنی چالاکیی کوردی سووریا گوتی: "ته‌قه‌لاکان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا جێگه‌ی نائومێدییه چوونکه ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ سنووردارکردنی توانا و هه‌نگاوه‌کانی تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌دا چڕ کردۆته‌وه."
نیکۆلاس هراس له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که ته‌نانه‌ت ڕووسیا له‌سه‌ر ئیدلب تورکیای فریو داوه چوونکه به وته‌ی ناوبراو "پووتن ئه‌ردۆغانی ناچار کردووه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بکات له به‌رانبه‌ر فرۆشتنی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا به ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به ڕووسیا بهێنێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر کوردی سووریا."
ناوبراو گوتیشی: ئایدیاکانی ئه‌ردۆغان کۆتایی پێهاتووه و بۆی ده‌رکه‌وتووه که هێز و لێهاتووییی ناوبراو به مه‌به‌ستی ڕێخۆشکردن بۆ هێرشکردنه سه‌ر کورد سنووردار بۆته‌وه. ئه‌ردۆغان زیاتر بێهیوا و بێچاره ده‌بێت که هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ کورده‌کان مه‌ترسیدار ده‌بێت.
توێژه‌ری په‌یمانگاکانی جه‌یمز تاون و نیوو ئه‌مریکه‌ن سکیۆریتی نیسبه‌ت به زیاتربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر کورد هۆشداری دا و زیادی کرد: "ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی خۆی ئاماده بکات بۆ ڕێگرتن له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ کوشتنی هه‌رچی زیاتری کورد چوونکه سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا ده‌یهه‌وێت هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له تورکیا بپارێزێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment