کوردپرێس: بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە دەستووری عێراقدا زۆر بە روونی هاتووە لە ماددەی 132 بڕگەی 1. ئەمە بۆ ئەو کەسوکاری شەهیدانەیە کە کەسوکارەکەیان بوونەتە قوربانی لەسەردەمی بەعسدا. خاڵی دووەم بۆ ئەوانەیە لە کاری ئیرهابی تیاچوون. خاڵی سێیەم باس لە دەرچوونی یاسا دەکات. ئایا ئەم یاسانە دەرچوون؟ بەڵێ. یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2009 زۆر بە روونی باسی ئەوەی کردووە".
یاساکەی ساڵی 2009 ئاماژە بە دروست کردنی لیژنە دەکات بە مەبەستی راپەڕاندنی کارەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەکە.
بەگوێرەی یاساکە، لیژنەیێکی باڵا لە بەغدا پێکدێت و دەبێت نوێنەری هەرێمی کوردستانیشی تێدا ئەندام بێت و دواتریش لیژنەی ناوچەیی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێکدەهێندرێن.
یاساکە لە ساڵی 2015دا هەموارکرایەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کەسوکاری قوربانییانی تیرۆر قەرەبوو دەکرێنەوە، ئیدی لە کەسوکاری پێشمەرگەوە بیگرە تاوەکوو دەگاتە هاووڵاتی ئاسایی.
بەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی كردەوەی سەربازی و تیرۆر لە دەزگای شەهیدی عێراق دەڵێت، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی لیژنەکان کاری خۆیان دەکەن و چاوەڕێن حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کارەکانی خۆی لەو بوارەدا ئەنجام بدات.
تارق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی كردەوەی سەربازی و تیرۆر لە دەزگای شەهیدی عێراق دەڵێت: "ئێستا ئه‌م یاسایه له عێراق جێبه‌جێ كراوه و 19 لیژنه‌ی لاوه‌كیمان له شاره‌كانی عێراق هه‌ن، به‌ڵام چووینه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا.
ناوبراو وتیشی: داوامان له برایان كرد ناوه‌كانمان بۆ به‌ربژێر بكه‌ن، ئه‌وان ناوه‌كانیان بهربژێرنهكرد له هه‌رێمی كوردستان. ئێستا له به‌غدا پێنج لیژنه هه‌ن ده‌ستبه‌كاربوون و 42 هه‌زار مامه‌ڵه‌مان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێكردوون. له نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، كه‌ركووک، ئه‌نبار و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق لیژنه هه‌ن و له به‌غداش پێنج لیژنه هه‌ن. به‌ڵام له‌باره‌ی لیژنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، داوامان لێ‌كردن ناوی به‌ربژێره‌كانمان بۆ بنێرن بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانی كارگێڕییان بۆ دەربکەین. تاوه‌كوو ئێستاش چاوه‌ڕێی دامه‌زراندنی فه‌رمانی كارگێڕی ئه‌و لیژنه‌یه‌ین".
لەوبارەوە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پارەی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تیرۆر لە بوودجەی سیادی عێراق خەرج دەکرێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی لەو بوودجەدا هەیە.
جووتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت قوربانیانی تیرۆر قەرەبوو بکرێنەوە و یەکێک لەو بابەتەش لە چوارچێوەی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جەختی لەسەرکراوەتەوە و کاری لەسەردەکرێت قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تیرۆرە لە هەرێمی کوردستاندا.
هەوڵی ئەم قەرەبووکردنەوەیە لەکاتێکدایە، خەڵکی باشووری کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا بە چەندین جۆر چەوسێندرایەوە و دەیان هەزار کەسیش لە ئەنفال و کیمیاباران و کردەوە تووندوتیژییەکانی دوای شەڕی ساڵی 2003ی عێراق شەهید و برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment