کوردپرێس: تەیمووری ئەنفال، تەنها کەسێک کە لە کارەساتی ئەنفال ماوەتەوە لە یاداشتنامەیێکدا کە ئاڕاستەی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێم، هەردوو سه‌رۆکی حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێم، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێم، رای گشتی جیهانی و ناوخۆیی و رێکخراوه ناوخۆیی و جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە؛ بەپێی یاسای هەموارکراوی پاراستنی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی عێراق، له‌و به‌رواره‌ی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار راده‌گه‌یه‌نرێت، پێویسته ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه له یه‌که‌م چرکه‌ساتی دۆزینه‌وه‌ی تا ده‌گاته قۆناغی هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانی روفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و تا ئه‌و کاته‌ی مۆنۆمێنتی بۆ دروست ده‌کرێت بکه‌وێته ژێر پاسه‌وانی و چاودێرییه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنیان له له‌ناوچون و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ک خۆی.
لەبارەی دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە، نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە نه‌ک ئه‌وه نه‌کراوه، به‌ڵکوو شوێنی گۆڕه‌که که جێگای تاوانه‌که‌یه، ته‌واو شێوێنراوه و به‌بێ گرنگیدان پاشماوه‌ی خاشاک و ده‌به ئاو و جگه‌ره و ده‌ستکێش و چەندین شتی دیکەی تێدایه.
تەیموری تاقانەی ئەنفال ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە کە؛ ده‌رهێنانی روفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی تاوانی ئه‌نفال به‌شێوه‌یێکی نازانستی و نایاسایی و دور له هه‌موو به‌ها مرۆیی و ئاینییه‌کان کراوه.
ناوبراو ئاشکرای کردوە؛ دوای چه‌ندین رۆژ له ته‌واوبونی کاره‌کانی لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانی روفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان، رۆژی 23ی ئاب چه‌ندین به‌ڵگه‌ی جێماوی له ددان و قژ و ئێسک و مورو و قۆپچه و پارچه‌ی جل و جزدان و گوله و قه‌وان و چه‌ندین شتی تری دۆزیوەته‌وه و کۆی کردوەتەوە.
تاقانەکەی ئەنفال، کە خۆیشی لە یەکێک لە گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سنووری سەماوە رزگاری بووە، ئەوەیخستوەتەڕوو کە؛ ئەوانەی دۆزیویەتییەوە هەمووی به‌ڵگه‌ی تاوانن و به‌پێی یاسا نابێ جێ بهێڵدرێت، بۆیە وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و ئه‌خلاقی و ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی و بۆ سه‌لماندنی نادروستی و نازانستی کاری لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و ده‌رهێنانی روفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان، سه‌رجه‌م ئه‌م به‌ڵگانه لای خۆی دەپارێزێت تا ئه‌و کاته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون به جددی و خه‌مخۆریه‌وه ده‌ڕواننه تاوانی ئه‌نفال و به دیۆکیومێنت کردنی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و ناساندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها پێشکه‌ش کردنی موسته‌شاره‌کان به دادگای تاوانه‌کانی باڵای عێراق.
رۆژی 17ی تەمموزی ئەمساڵ، تیمی تایبەتی دامەزراوەی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، دەستیان بە پڕۆسە سەرەتاییەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە کرد، رۆژی 23ی تەمموز بە فەرمی لەلایەن تیمی پسپۆرەوە دەستبەکارکرا بۆ کنەکردنی گۆڕەکە و دو رۆژ دواتر هەڵدانەوە دەستیپێکرد، دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە و هەڵگرتنەوەی سەرجەم تەرمەکان، بۆ پشکنینی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادوەریی بەغدا کران بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA و ناسینەوەی روفاتەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment