ئه‌مریکا: هه‌سه‌ده‌ به‌شێک له‌ سه‌نگه‌ره‌ سه‌ربازییه‌کانی تێک ده‌دات

به‌شی جیهان- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا ده‌ڵێت: دوای په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا و هاوشانه‌ تورکییه‌که‌ی، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌شێک له‌ سه‌نگه‌ره‌ سه‌ربازییه‌کانی تێکداوه‌.

کوردپرێس:

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا باسی له‌وه‌ کرد که 24 کاژێر‌ دوای په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا و تورکیا، هێزی سووریای دیموکرات به‌شێک له‌ سه‌نگه‌ره‌ سه‌ربازییه‌کانی تێکداوه‌ و هه‌نگاوه‌که‌ پابه‌ندبوونی هه‌سه‌ده‌ به‌ پاڵپشتی کردن له‌ جێبه‌جێ کردنی چوارچێوه‌ی میکانیزمه‌ ئه‌منییه‌که‌ ده‌رده‌خات.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ مارک ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا و خوڵووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه‌ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ش قسه‌کردن بووه‌ له‌باره‌ی بابه‌تی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، هه‌ر دوو وه‌زیر به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ کاری شانده‌ سه‌ربازییه‌کانیان ڕوانیوه‌ و پێشوازیان له‌ جێبه‌جێ کردنی "میکانیزمێکی ئه‌منی له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا" کردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه که‌ ئه‌مریکا و تورکیا پلانه‌که‌ به‌ چه‌ند قۆناخێک و به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کدی جێبه‌جێ ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85878

Your Comment

You are replying to: .
captcha