هەولێر بەبێ بەغدا توانای خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان بەبێ بوودجەی نێردراو لەلایەن بەغداوە توانای خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: مانگانە هەمو فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی دڵیان دەکەوێتە مشتیانەوە و قەلەقن لەوەی ئەو بڕە پارەیەی ناو بودجەی 2019 لەلایەن بەغداوە ببڕدرێت بۆیە پێویستە هەرێم پابەندبێت بەرەوانەکردنی ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەدا دیاری کراوە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاندووە بەگوێرە لێدوانی وەزیری دارایی هەتا ئێستا هیچ کێشەیەکی سیاسی و دروست نەبووە بۆ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی دواکەوتنی پشکی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی کە باس دەکرێت کێشەکە کێشەیێکی تەکنییکیە و پەیوەستە بەپرسی دابەشک ردنی موچە لەسەرتاسەری عێراقدا.

هۆشیار عەبدوڵا وتیشی: "بەپێی یاسای بوودجە، مووچە لە عێراق بەدوو واژۆ خەرج دەکرێت واژۆیێکیان هی عادل عەبدولمەهدیە و ئەو دیکەیان هی وەزیری داراییە.

ناوبراو روونیشی کردەوە زۆر بەداخەوەین مانگانە هەموو فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی دڵیان دەکەوێتە مشتیانەوە و قەلەقن لەوەی ئەو بڕە پارەیەی ناو بودجەی 2019 لەلایەن بەغداوە ببڕدرێت، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان زۆر بێباکانە و زۆر خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیە دەکەن و تا ئێستا پەبەندبوونی خۆیان بەیاسای بوودجەی 2019 رانەگەیاندوە و ئەو 250 هەزار بەرمیلە رادەستی بەغدا ناکەن.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: "ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سوور دەزانن ناتوانن پارەی مانگێک مووچەی هەرێمی کوردستان بدەن بەبێ ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە دێت، ئایا بۆچی بەم شێوازە بێمنەتن لە رادەست نەکردنی ئەو 250 هەزار بەرمیلەی کە بەگوێرەی یاسای بوودجە خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی مانگانە خەڵکی کوردستان بەم شێوازە لە دڵەڕاوکێدا نەبن".

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو بۆ ئەوەی ئەم دڵەڕاوکێیە بەیەکجاری بڕەوێتەوە پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت و ئەو بڕە نەوتە بنێرێت بۆ حکوومەتی عێراق کە بۆی دیاری کراوە، بەمەش بە بڕێک نەوت کە 250 هەزار بەرمیلە خۆی دەکات بە شەریکی راستەقینە لە کۆی داهاتی نەوتی عێراق کە رۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دەفرۆشێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85866

Your Comment

You are replying to: .
captcha