کوردپرێس: سەرچاوەیێکی ئەمنیی سنوورەکە راگەیاندووە شەوی رابردوو گرووپێکی چەکداری لە دوو هێرشی جیاوازدا کە یەکێکیان بە هاوەن بووە و ئەویتریان خۆکوژی بووە هەردوو بنکەی سەربازی سوپای عێراقیان لە جەلەولا و قەرەتەپە کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هێرشە چەکدارییەکانەوە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون، لەو گرووپە چەکدارییەش کە سوپای عێراق پێیوایە "پاشماوەکانی داعشن لە سنوورەکەدا" شەش چەکدار کوژراون و دوو چەکداریش بە برینداری هەڵاتوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکان نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکاندا و بوونی فرەهێزی لەناوچەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی چەند گروپێکی نەناسراو ئەو بۆشاییە بەکاربێنن و شەوانە هێرش بکەنە سەر گوند و شارۆچکەکانی سنوورەکە.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment