لە عێراق خاچی سوور كه‌مپینێكی له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبووان راگه‌یاند

بەشی جیهان- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی ٨ی ٢٠١٩، كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور كه‌مپینێكی له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبووان لە عێراق ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانەی راگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه‌دا به‌رپرسانی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووە‌ كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه‌ تا‌كوو ئێستا له‌ عێراقدا بێسه‌روشوێن بوون.

هه‌ر له‌م بواره‌شدا كۆمیته‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌شی سۆراخ كردن، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبووان ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌ش كه‌سوكاره‌كانیان ده‌توانن له‌م به‌شه‌دا ناوی بێسه‌روشوێنبووان تۆمار بكه‌ن.

كۆمیته‌كه‌ جگه‌ له‌ بواری گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبووەکان، به‌شی هاوكاریشی هه‌یه‌ كه‌ هاوكاری به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه‌ پێویستییان به‌ هاوكارییه‌.

كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی، تایبه‌ته‌ به‌ رێگه‌گرتن له‌ ململانێی چه‌كداری له‌ڕێگه‌ی هاندانی ﻻیه‌نه‌كان بۆ رێزگرتن له‌ یاساكانی تایبه‌ت به‌ ململانێی چه‌كداری.

به‌شی پاراستنیش له‌ كۆمیته‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ پێویستییان پێیه‌تی و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام هاتوچۆی گرتووخانه‌كان ده‌كه‌ن.

كه‌مپینه‌كه‌ ماوه‌ی١٠ رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ یه‌كێک، یان زیاتر له‌ كه‌سوكاره‌كانیان بێسه‌روشوێنه‌، ده‌توانن ناوی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌ كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور تۆمار بكه‌ن، تا‌كوو به‌دواداچوون بۆ ئاشكرا كردنی چاره‌نووسیان بكه‌ن.

بڕیاریشه‌ رۆژی ٢٩ی ٨ی ٢٠١٩، بە بەشداریی هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆک كۆماری عێراق، سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدای لە رێوڕەسمێکدا چالاکیی ئەم کەمپینە ڕابگەیەندرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85859

Your Comment

You are replying to: .
captcha