کوردپرێس:
که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له په‌یامێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی تورکیا 24 ئیدانه‌ی ڕێوشوێنه‌کانی حکوومه‌تی تورکیای کرد سه‌باره‌ت به لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په له گه‌وره‌شاره‌کانی ئامه‌د، وان و مێردین و ڕایگه‌یاند: "ئه‌م کاره‌ی ئێوه کردووتانه له‌گه‌ڵ دیموکراسیدا یه‌ک ناگرێته‌وه. ئه‌و کاندیدانه‌ی هه‌ده‌په پێش ئه‌وه‌ی ببنه کاندید ناوه‌کانیان لای دادوه‌ری باڵا بووه، ئه‌گه‌ر گونجاو نه‌بوونایه بۆ ئه‌و ئه‌رکه بۆچی ڕێگه‌یان پێدرا خۆیان کاندید بکه‌ن؟"
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ی ئێوه کردووتانه کووده‌تای سیاسییه به سه‌ر ڕای هاووڵاتییاندا، ئیتر چۆن ده‌توانن داوا له هاووڵاتییان بکه‌ن متمانه‌تان پێ بکه‌ن و جارێکی‌تر بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان."
که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی تورکیا هه‌مبه‌ر به‌و بابه‌ته گوتیشی: "کاردانه‌وه‌کان و خۆپیشاندان له به‌رامبه‌ر کاره‌کانی حکوومه‌ت کارێکی گونجاو نییه. پێویسته هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment