به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا دژی په‌که‌که له پارێزگای شڕنا‌خ ده‌ستی پێ‌کرد و پێکدادانێک له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و په‌که‌که له ده‌وروبه‌ری گوندی کهوسهرلی ناوچه‌ی سیلۆپی ڕووی دا که کوژرانی 3 هێزی تورکیا و برینداربوونی یه‌ک که‌سیتری لێکه‌وته‌وه.
ئیداره‌ی پارێزگای شڕنا‌خ له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له پێکدادانی نێوان په‌که‌که و هێزه‌کانی تورکیا له‌و پارێزگایه کرد و ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی تورکیا به مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاسایشی چالاکییه‌کانی هه‌ڵکۆڵینی کۆمپانیای شه‌ریکه‌کانی نه‌وتیی ئانۆنیمی تورکیا (TPAO) و پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له هێزه‌کانی په‌که‌که ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان له ناوچه‌ی سیلۆپی ده‌ست پێ‌کرد که له‌م پڕۆسه‌یه‌دا شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و په‌که‌که له ده‌وروبه‌ری گونده‌که ئه‌نجام درا.
به دوای پێکدادانه‌که هێزی تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له زه‌وین و ئاسمانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تیان له ناوچه‌ی سیلۆپیی پارێزگای شڕنا‌خ ده‌ست پێ‌کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment