کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی سێقۆڵیی ئێران و ڕووسیا و تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی تورکیا- ئیبراهیم کاڵن ڕای‌گه‌یاند: کۆتاییی مانگی خه‌رمانان (ئه‌یلوول) دانیشتنی سێقۆڵیی ئێران و تورکیا و ڕووسیا به‌ میوانداریی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئابی 2019 ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا گوتی: ڕۆژی 25ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 16ی ئه‌یلوولی 2019 دانیشتنی لووتکه‌ی سێقۆڵیی ئێران و ڕووسیا و تورکیا وه‌ک سێ وڵاتی زامنی ئاگربڕ له‌ سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ر به‌پێی وته‌ی ئیبراهیم کاڵن کۆبوونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌که به‌ میوانداریی ئه‌نقه‌ره‌ و‌ له‌ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی دانیشتنه‌که‌ش دوایین پێشهاته‌کانی سووریا ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ پێشتر چه‌ندین دانیشتنی سێقۆڵیی ئێران و ڕووسیا و تورکیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ی کازاخستان به‌ڕێوه‌ چووه‌ و ئه‌و سێ وڵاته‌ وه‌ک سێ لایه‌نی زامنی ئاگربڕ له‌ سووریا ناسراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85843

Your Comment

You are replying to: .
captcha