بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 20ی ئابی 2019 کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردەکانی سووریا (TEV-DEM) دژی لەکارلادانی سێ شارەوانی کوردی ماردین و وان و دیاربەکر بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند ئەو هەڵمەتەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئیرادەی گەلی پێکاوە.
لە بەیاننامەکەی TEV-DEMدا ئەوە زیاد کراوە کە لەکارلادانی ئەو سێ شارەوانە کوردە نەک هەر زەبری قورسی فاشیزم دژی دیموکراسیەت بوو بەڵکوو هەموو ماف و پەیڕەوە دەولییەکانیشی پێشێل کردووە.
دەسەڵاتی پارتی دادوگەشەپێدان بەو ڕەفتارەی خۆی جارێکی دیکەش سەلماندی کە لەجیاتی ئەوەی بە دەنگی پەیامە ئەرێنییەکەی ئوجەلانەوە بچن بۆ چارەکردنی کێشەی کورد ئیرادەی گەلی کردۆتە ئامانج.
هەر لە بەیاننامەکەد زیادیش کراوە ئەو دۆخەی ئێستا هاتۆتە ئاراوە بە مانای بەئامانج گرتنی ئیرادەی گەلی ئێمە و کۆمەڵکوژکردن و دەستبەسەرکردن و بەندکردنی بێ بڕانەوەیە. داگیرکردنی شارەوانییەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە هەرگیز خزمەت بە بەها ئینسانییەکان ناکات.
Your Comment