کوردپرێس:
کاژێر 05:55 خوله‌کی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019 هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د، وان و مێردینیان ئابڵۆقه دا و عه‌دنان سه‌لجوق مزراکلی سه‌رۆکی گه‌وره‌شاره‌وانی ئامه‌د، به‌دیعه ئۆزگۆکچهئهرتان سه‌رۆکی گه‌وره‌شاره‌وانی وان و ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی گه‌وره‌شاره‌وانی مێردینیان -که هه‌ر سێ که‌سیان سه‌ر به هه‌ده‌په‌ن- به تۆمه‌تی پشتیوانیکردن له تیرۆر له کاره‌کانیان دوور خسته‌وه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که شاره‌وانانی په‌یوه‌ندیدار به په‌که‌که له کاره‌کانیان دوور ده‌خاته‌وه و له جێگه‌ی ئه‌وان قه‌یووم داده‌نێت.
له شوێنی سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د و وان و ماردین قه‌یووم دانرا و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره‌شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د درا به حه‌سه‌ن باسری گوزهلئۆغڵو پارێزگاری ئامه‌د، گه‌وره‌شاره‌وانی مێردین درا به مسته‌فا یامان پارێزگاری مێردین و گه‌وره‌شاره‌وانی وانیش درا به محه‌ممه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز پارێزگاری وان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا باسی له‌وه کردووه که سه‌رۆکی ئه‌م سێ گه‌وره‌شاره‌وانییه "په‌یوه‌ندییان به ڕێکخراوی تیرۆریستییه‌وه" هه‌یه و به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته که "هاوکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی"یان کردووه و مزراکلی 9 په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه، ئه‌حمه‌د تورک 6 په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه و ئه‌رتان 7 په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی له ده‌زگای داد هه‌یه.
عه‌دنان سه‌لجوق مزراکلی سه‌رۆکی گه‌وره‌شاره‌وانی ئامه‌د به بی بی سی وتووه: "لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كان كوودهتایێكه به سه‌ر ھه‌ده‌په و شاره‌وانییه‌كان و ئیراده‌ی خه‌ڵک چوونكه گه‌ل ئێمه‌ی ھه‌ڵبژاردووه و ده‌نگی پێداون كه‌چی حكوومه‌تی توركیا و ئاكپارتی به بیانووی جیاواز ئیراده‌ی گه‌ل پێشێل ده‌كات. ئامه‌د، وان و مێردین سێ پارێزگای گه‌وره‌ی تورکیان. ئه‌م دۆخه پاشهاتهیێکی جیدی بۆ به‌رپرسان به‌دواوه ده‌بێت ته‌نانه‌ت له ئاستی په‌رله‌مانیشدا. دیموکراسی زیاتر ڕووخاوه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment