بۆمبێک له‌ جۆله‌مێرگ ته‌قییه‌وه‌

به‌شی تورکیا- بۆمبێکی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای کوردنشینی جۆله‌مێرگ ته‌قییه‌وه‌ و کوژرانی یه‌ک که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ بۆمبێکی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای کوردنشینی جۆله‌مێرگ ته‌قییه‌وه‌ که‌ کوژرانی یه‌ک که‌سی به‌دواوه‌ بوو.

هێزه‌کانی په‌که‌که‌ بۆ کردنه‌ئامانجی هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆمبێکیان له‌ گه‌ڕه‌کی چاتالجای هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جۆله‌مێرگ چاندبوو که‌ به‌ هه‌ڵه به‌ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیێکی مه‌ده‌نی ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا کوژرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85793

Your Comment

You are replying to: .
captcha