پاته‌کی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر باره‌گاکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ ده‌یره‌زوور

به‌شی سووریا- تیرۆریستانی داعش هێرشیان کرده‌ ناوچه‌ی نه‌وتخێزی "ته‌نه‌ک" له‌ ده‌یره‌زوور و شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان داعش و سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕووی داوه‌.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ وه‌ده‌ست که‌وتوون تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی ته‌نه‌ک هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر باره‌گاکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا و شه‌ڕێکی قورس له‌ نێوان ئه‌و هێزانه‌ و داعشدا ڕووی دا.

له‌و شه‌ڕه‌شدا تیرۆریستانی داعش دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان ته‌قانده‌وه‌ که‌ یه‌کیان مۆدێلی BMB بوو.

له‌و پێکدادانه‌ قورسه‌دا که‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ هێشتاکه‌ ئامارێکی ورد له‌ کوژراو و برینداران به‌ده‌ست نه‌که‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8577

Your Comment

You are replying to: .
captcha