١٨ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ٠٩:٣٩
بوومەلەرزەیێکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:١٢ بوومەرەلەزەیێکی بەهێز بە گوڕی ٤.٤ ڕیختەر گەرمیانی هەژاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرێوەبەرایەتی کەشوهەوای گەرمیان رای گەیاند: بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٧:١٢ خولەک بە گوڕی ٤.٤ی پێوەری رێختەر لە قوڵی ٨٤ کیلۆمەتر روویداوە.

چەقی بوومەلەرزەکەش کەوتووەتە نێوان ناحیەی پێباز و شێخ تەوێڵی.

بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەکەشەوە کە زۆربەی هاوڵاتییان هەستیان پێکردووە، ژمارەیێکی زۆر لە خەڵکی گەرمیان هاتونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان.

شەوی ١٢ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیێک بە گوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەرى ڕێختەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و کرماشانی هەژاند، بەهۆیەوە٤٣٠ کەس لە کرماشان گیانیان لە دەستدا و هەزارانی دیکەش برینداربوون، لە دەربەندیخان و کەلار و شارەزووریش هەشت کەس گیانیان لە دەستدا و ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8574

Your Comment

You are replying to: .
captcha