پەنابردنی هەرێم و عێراق بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکان لە ڕێگەی سەربازییەوە ڕەت دەکەینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برێت مەکگۆرک ڕای گەیاند: پەنابردنی هەرێم و عێراق بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکان لە ڕێگەی سەربازییەوە ڕەت دەکەنەوە و خوازیارن هەرێمی کوردستان بە یەکگرتوویی بەردەوام بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش ڕای گەیاند: ئەمریکا هەرجۆرە پەنابردنێک بۆ کرداری سەربازی لە یەکلاکردنەوەی کێشەکان ڕەت دەکاتەوە و هەموو هەوڵ و تواناکانیشی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی گرژییەکان بڕەوێنرێنەوە و هەردوولا دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ئاشتیانە و لە سەر بنەمای دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

نوینەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش وتیشی: خوازیارین هەرێمی کوردستان بە یەکگرتوویی و بە هێزەوە، لە چوارچێوەی دەستوور و لە گشت بوارەکاندا لە پێشکەوتن بەردەوام بێت.

هاوکات جەختی لە سەر هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا کردووەتەوە.

هەروەها مەسروور بارزانی ڕای گەیاندووە: هەرێمی کوردستان هەمیشە بڕوای بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە و گفتوگۆ هەبووە بۆ چارەسەریی کێشەکان لە ناوچەکەدا و ئێشتاش خوازیارە دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەرچی زووە لە سەر ئاستی ئیداری و سیاسی دەست پێبکات.

ئەوەشی وتووە "جێبەجێ کردنی دەستوور بە ئامرازە نادەستوورییەکان ناکرێت، بەڵکوو بە گفتوگۆ و دانووستانی ڕاستەوخۆ و لە یەک گەیشتن دەتوانرێت چارەسەریی گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزرێنەوە".

سەرچاوە: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8572

Your Comment

You are replying to: .
captcha