به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرت ئه‌گه‌رچی مه‌سکه‌ن مێهره‌کان ڕووخاون و خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه کێشه‌ی جیدییان له‌سه‌ره به‌داخه‌وه ده‌بینرێت نامه‌ی داوای پێدانی قسته‌کانیان چووه‌ته سه‌ر.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماڵه‌کانی مه‌سکه‌ن مێهر به ته‌واوه‌تی ڕووخاون و خاوه‌نه‌کانیان ئاواره‌ن و ته‌نانه‌ت خێوه‌تێکیشیان نییه تێیدا دانیشن چۆن له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا داوای قستیان لێ ده‌کرێت، به‌ڕاستی جێگای داخه.
فه‌لاحه‌ت پیشه ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌وتی دابه‌ش کردنی یارمه‌تییه‌کان له نێوان لێقه‌وماوان گرت و وتی: خه‌ڵکی هێشتاکه کێشه‌ی جلوبه‌رگی گه‌رم، به‌تانی و ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
نوێنه‌ری ئیسلامئاوا له کۆتاییدا وتیشی: له کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پارێزگای کرماشان‌دا بڕیار درا ڕێوشوێنی پێویست بۆ سامان پێدانی ڕه‌وتی دابه‌ش کردنی یارمه‌تییه‌کان بگیردرێته به‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment