دەستمان كردووە بە ڕێوشوێنەكانی جێبەجێ كردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكوومەتی ناوەندیی عێراق ڕای دەگەیێنێت، دەستیان كردووە بە ڕێوشوێنەكانی جێبەجێ كردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوان پابەندن بە پێدانی مووچەكان، بەڵام دوای تەواوبوونی پڕۆسەی وردبینی كردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكوومەتی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێكدا وتی: "ئێمە پابەندین بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بە كردەوەش ئەوە دەستی پێكردووە، چەند لیژنەیێكی پسپۆڕ پێک هێنراون بۆ وردبینی كردن و لێكۆڵینەوە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ناوەكانیان و ئەو مووچەی وەری دەگرن و ژمارەی فەرمانبەران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد کە پڕۆسەی لێكۆڵینەوە و وردبینی كردن پێویستە لە پێناوی زامن كردنی شەفافییەت و نەبوونی هیچ گومان و گەندەڵییێک لە هەموو دامودەزگاكانی حكوومەتی فیدراڵیدا، هەرێمیش بەشێكە لە عێراق، هەروەها زامنێكە بۆ دابین كردنی یەكسانی لە نێوان ئەو مووچەیەی فەرمانبەرانی هەرێم وەریدەگرن لەگەڵ فەرمانبەرانی حكومەتی ناوەندیدا.

ڕۆژی سێشەممە لە وتاری هەفتانەیدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێكی دیكە پابەندبوونی حكوومەتەكەی بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دووپات كردەوە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8531

Your Comment

You are replying to: .
captcha