نوێنەری پارتە کوردییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند: نوێنەری پارتە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بو چارەسەریی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا دانووستان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا سەعید لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نوێنەری پارتە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک و دیاری کردنی پشکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بووجەی 2018ی عێراق لەگەڵ بەغدا دانووستان دەکەن.

سەعید زیادیشی کرد: نوێنەرە کوردەکان بۆ چارەسەریی کێشەی پشکی مووچەی فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتیی عێراق، لەگەڵ بەغدا داکۆکی دەکەن.

ناوبراو لە کۆتاییدا زیادی کرد: دەوڵەتە پێشووەکانی عێراق لە چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبوون.

سەرچاوە: «الاتجاە پرس»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8523

Your Comment

You are replying to: .
captcha