به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر قوباد محه‌مه‌دی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: به‌داخه‌وه پاش بوومه‌له‌رزه‌که نه‌خۆشخانه‌ی 96 قه‌ره‌وێڵه‌ییی سه‌رپێڵ زه‌هاو له بنه‌ماوه خه‌ساری به‌رکه‌وتووه و چیتر به که‌ڵکی به‌کارهێنان نایێت ئه‌گه‌رچی له ڕواڵه‌تدا له‌سه‌دا 30 خه‌ساری به‌رکه‌وتووه.
محه‌مه‌دی ئاشکرای کرد: به‌داخه‌وه له بوومه‌له‌رزه‌که‌دا ستراکچه‌ری نه‌خۆشخانه نوێکه‌ی ئیسلام ئاوایش که ئه‌مساڵ کرایه‌وه خه‌ساری به‌رکه‌وتووه و به که‌ڵکی به‌کارهێنان نایێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو زانستگای پزیشکیی کرماشان له مه‌رجه‌عی داد سکاڵای دژ به به‌ڵێنده‌ری پڕۆژه‌که تۆمار کردووه و به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ده‌که‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment