بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسنیوز-ی ڕاگەیاندووە: "لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ١٧٥٥ پێشمەرگە شەهید بوونە و ١٠ ھەزار پێشمەرگەی دیکەش بریندار و کەمئەندام بوون و پێشمەرگە توانی بە خوێنی خۆی پارێزگاری لە خاکی خۆی بکات".
ناوبراو گوتیشی: "جگە لەوەی کە ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە ھێرشی ئاسمانی ھاوکارییان کردووین لە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی داعش، لەسەر زەوی ھیچ ھێزێک جگە لە پێشمەرگە و سوپای عێراقیش لە سنوورەکانی خۆی، بەشداری لە شەڕی داعش نەکردووە، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئازایی پێشمەرگە نەبووایە، داعش پانتاییێکی زۆری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانی دەکەوتە دەست".
بەرەڤان حەمدی وڕونیش کردەوە کە "زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان خاوەنی پێشمەرگەی شەھیدن لە شەڕی داعش ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە تاکە ھێز کە ئەفسانەی داعش کە تیرۆرێکی نێودەوڵەتییە، تێکبشکێنێ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment