به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک­کۆماری تورکیا له‌و دیداره‌دا ڕای­گه‌یاند پێی خۆشحاڵین که پێوه‌ندیی تورکیا و ڕووسیا گه‌شتووه‌ته ئاستێکی باڵا. به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستین. ئێمه له‌سه‌ر پێویستیی هاوکاریی زیاتر و به‌هێزتری هه‌ر دوو وڵات له سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌کاندا یه‌کده‌نگین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ده‌سکه‌وته‌کانی دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ پووتن زیادی کرد: به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سه‌د ملیار دۆلاریی نێوان ڕووسیا و تورکیا ئاسانکاری کراوه.
ئه‌ردۆغان له باره‌ی قه‌یرانی سووریاشه‌وه وتی: ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ڕه‌خسا ڕه‌هه‌ندی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئیئتیلافی سووریا هه‌ڵسه‌نگێنین. له دانوستانی ئه‌ستانه‌دا ده‌وری کاریگه‌رمان بینی.
سه‌رۆک­کۆماری ڕووسیاش پاش ئه‌و دیداره وتی: سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی جه‌نابی ئه‌ردۆغانمان ئاگادار کرده‌وه. هاوکاریی موسکۆ، ئه‌نقه‌ره و تاران وه‌کوو وڵاتانی زامنی سه‌رکه‌وتن درێژه‌ی هه‌یه.
پووتن ئاماژه‌ی به دابه‌زینی ڕێژه‌ی به‌رچاوی پێکدادانه‌کان له سووریا کرد و وتی: پاش جێبه‌جێ کرانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانه به پاڵپشتیی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ دانوستانی گرووپه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و وڵاته ڕه‌خساوه و له سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پاڵپشتی له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ جه‌نابی ئه‌ردۆغان هاوبیرین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی بازرگانیی نێوان دوو وڵاتیش وتی: پێوه‌ندیی ڕووسیا و تورکیا گهڕاوهتهسهر هێڵی جاران. هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئه‌نقه‌ره و موسکۆ ئه‌و ئیدعایه ده‌سه‌لمێنێت ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له 9 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا له‌سه‌دا 36 زیادی کردووه. له‌سه‌ر ئاسانکاری کردن و هه‌ڵگرتنی لهمپهڕهکانیش بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ جه‌نابی ئه‌ردۆغان به تێروته‌سه‌لی ڕاگۆڕینه‌وه‌مان بووه.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment