به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی نێوان هێزی عێراقی له ناوچه جێناکۆکییه‌کانی نزیک هه‌ولێر و سنووری ستراتێژیکی فیشخابوور وه‌فدێکی سه‌ربازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ندین جار کۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر کۆنتڕۆڵی ئه‌و ده‌روازه سنوورییه و ده‌روازه‌ی ستراتێژیکی ئیبراهیم خه‌لیل له سنووری تورکیا، عێراق و سووریا ڕێکبکه‌ون به‌ڵام وادیاره ئه‌و دیدارانه ده‌ستکه‌وتی نه‌بووه و هیچ ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام نه‌دراوه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رکرده‌یێکی باڵای پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه به نیۆیۆرک تایمزی وتووه: گفتوگۆکان تێکه‌ڵاوێک بووه له دانوستانی سه‌ربازی و ئه‌منی و وه‌فدی نێردراوی هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پێنه‌درابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ڕێککه‌وتن واژۆ بکات.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا نووسیویه ئێستا پاش دیداری بێ ده‌ستکه‌وتی لایه‌نه‌کان، سه‌رکرده گه‌نجه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک­وه‌زیرانی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک­وه‌زیرانی هه‌رێم ڕوویان کردووه‌ته دیپلۆماسیی ته‌له‌فۆنی. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێک دانوستان له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له نێوان قوباد تاڵه‌بانی، سکرتێری فه‌رمانبه‌رانی نووسینگه‌ی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق و سکرتێری هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌بێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی وتووه: دیاره هه‌ر کات ناکۆکیی سه‌ربازی سه‌رهه‌ڵده‌دات پێویست به دابه‌زاندن و که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌کان هه‌یه.
سه‌رۆک­وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له که‌ناڵی جۆربه‌جۆره‌وه ده‌ستی داوه‌ته په‌یوه‌ندی کردن به حکوومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ئاسانکاری بووه بۆ وه‌رگرتنی متمانه و ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment